Qais Omar Darwesh Omar
17 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2023
قودس – AA
یانەی دیلی فەڵەستینی ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل لە یەک ڕۆژدا، ٧٠ فەڵەستینی لە ژمارەیەک شارو شارۆچکەی کەناری ڕۆژئاوا دەستگیرکردووە لە نێویاندا، ژمارەیەک ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین (پەرلەمان) و سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس ھەن.
یانەی دیلی فەڵەستینی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە ئاماژەی بەوەداوە: "ھێزەکانی داگیرکار، لە یەک ڕۆژدا، ٧٠ فەڵەستینی لە ژمارەیەک شارو شارۆچکەی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژھەڵات دەستگیرکردووە".
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەیەک لەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، ژمارەیەک ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستینی (پەرلەمان) و سەرکردەی بزووتنەوەی حەماسن.
باسی لەوەیش کردووە یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین، عەزیز دویکە.