Selen Valente Rasquinho
17 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2023
برۆکسل - AA
دوای ڕووداوی کوژرانی دوو کەسی سویدی لە برۆکسل'ی پایتەختی بەلجیکا، ڕێکاری ئەمنی چڕ لەو وڵاتە گیراوەتە بەر.
ڕێکارە ئەمنییەکان دوای ئەوە بوو کە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەو و هاوکارت لەگەڵ بەڕێوەچوونی یاری نێوان سوید و بەلجیکا لە چوارچێوەی پاڵەوانێتییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٤، بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە یاریگاکە، کەسێک تەقەی لە دوو هاندەری سویدی کرد.
ئەو دۆخە بووە هۆی ئەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ڕێگە نەدەن هاندەران لە یاریگاکە بێنە دەرەوە و دواتر لە ژێر ڕێکاری ئەمنی چڕدا یاریگاکە چۆل کرا.
ئاستی هۆشداری گشتی لەو وڵاتە بۆ بەرزترین ئاست بەرز کرایەوە و هێزەکانی پۆلیس بڵاوەیان پێکرا و لە شوێنی ڕووداوەکەش لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد.
تا ئێستا داواکاری گشتی بەلجیکا لەبارەی ڕووداوەکە هیچ زانیارییەکی بڵاو نەکردووەتەوە و زانراوە کە تاوانبارەکەش دەستگیر نەکراوە.
سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا ئەلکساندەر دێ کرۆ داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە زیاتر وریا بن.