Ömer Koparan,Adham Kako,
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
چۆبانبێی - AA
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک نەخۆشخانەیەکی شارەدێی چۆبانبێی باکووری رۆژھەڵاتی حەلەب باکووری سووریا نزیک سنووری تورکیا ، ١٢ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە باشووری شارەدێی چۆبانبێی تەقییەوە کە دەکەوێتە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەلغانی فوڕات لە سووریا و بەرامبەر شارۆچکەی ئەلبەیلی کلیس لە تورکیا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانییەوە وەرگیراون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا ١٢ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکە برینداربوونە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستبەجێ گەیشتنە ناوچەکە و کارەکانی رزگارکردنی کەسانی ژێر داروپەردووی شوێنەکە بەردەوامە.
نیگەرانی ھەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.
بەھۆی تەقینەوەکە زیان بەر بینایەی نەخۆشخانەکە کەوت.