Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2017
عه‌نتاب/حه‌له‌ب - AA
سه‌رۆكی گشتیی مانگی سووری توركی، كه‌ره‌م كنك رایگه‌یاند، هه‌زار و 500 كه‌سی سڤیل له ناوچەی وەعر سەربە شاری حمس ناوەڕاستی سووریا كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراوه، به 32 پاس به‌ڕێكه‌وتوون و گوتی: "له‌نێو یه‌كه‌م كارواندا نزیكه‌ی 50 نه‌خۆش و بریندار هه‌یه و سێانیان بریننهكانیان سه‌خته. كاتێک ئه‌مانه گه‌یشتنه ده‌ستی ئێمه، ره‌وانه‌ی توركیایان ده‌كه‌ین".
کەرەم كنك رایگه‌یاند له ناوچه‌ی باب چاوه‌ڕوانی پێشوازیكردنن له یه‌كه‌م كاروان و لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆئاژانسی ئانادۆڵو وه‌بیریهێنایه‌وه، 13ی ئادار رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل له ناوچه‌ی وەعرەوە ئه‌نجامدراوه.
کەرم كنك رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانی هاوبه‌شی رێكخراوی مانگی سووری عه‌ره‌بی، خاچی سوور و مانگی سووری توركیدا بۆ گواستنه‌وه‌ی زیاتر له 30 هه‌زار كه‌سی سڤیل و له‌یه‌كه‌م كارواندا نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌سی سڤیل له ناوچه‌ی وەعرهوه به 32 پاس ده‌گوازنه‌وه.
کەرەم كنك گوتی: "یه‌كه‌م گرووپ ده‌نێردرێن بۆ جه‌رابلوس. له ئێستادا ئافاد سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی چادر و شوێنی نیشته‌جێبوونه بۆیان. له ئەلبابیش پێداویستییه خۆراكییه‌كانیان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین. سێ هه‌زار كارتۆن خۆراك ئاماده‌ده‌كرێت. ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه ناوچه‌ی وەعر گه‌مارۆدراوه. نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی. به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه رێگه دراوه هه‌شتا هه‌زاریان له‌وێ بمێنێته‌وه. نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زاریان رێگه‌یان پێده‌درێت بچنه ده‌ره‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمدا. ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش بۆ ئیدلیب و جه‌رابلوس ده‌گوازرێنه‌وه."
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌و رێگایانه‌ی پاسه‌كانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌درێژایی 10 كیلۆمه‌تری مه‌ترسیداره و گوتی: "ئومێده‌وارین هه‌م سوپای سووریای ئازاد و هه‌م سه‌ربازانی سوپای رژێم پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتنه‌كه‌وه و رێگه به تێپه‌ڕینی خه‌ڵكه سڤیله‌كه ده‌ده‌ن به سه‌لامه‌تی. وه‌ك ئاگادارین تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه".