Muhammet Ali Kemal
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی شاری حه‌سه‌که‌ی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆ 30 کوژراو و 90 بریندار، به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه لۆکاڵییه‌کانه‌وه ده‌ستیخستوون، له‌باکووری شاری حه‌سه‌که و له‌سه‌ر رێگه‌ی قامیشلۆ، خۆکوژێک هۆڵیکی ئاهه‌نگی کردووه‌ته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا 30 که‌س کوژراون و 90 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
له‌کاتێکدا برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی حه‌سه‌که و قامیشلۆ گوازراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌کرێت که برینی ژماره‌یه‌کی زۆریان سه‌خته.
ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که که سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان 13 که‌س کوژرابوون و 55 که‌سی دیکه‌ش بریندارببوون.
هاوکات ئاژانسی هه‌واڵیی سانای سووری بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد کە کرده خۆکوژییه‌که له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.