Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2019
واشنتۆن- AA
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه تا كۆتایی مانگی نیسان ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه.
له هه‌واڵێكدا كه رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی به پشتبه‌ستن به كاربه‌ده‌ستانی ئێستا و پێشووی ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بكات هیچ پلانێك بۆ پارێزگارییكردن له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئاماده‌بكرێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه تا كۆتایی مانگی نیسان سه‌رجه‌م هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنه‌وه.
كاربه‌ده‌سته‌كان باسیان له‌وه‌كردووه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا و له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی دوایین ناحیه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه، ئیتر ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی تیشك ده‌خاته سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له سووریا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پلانه‌كاندا نه‌یه‌ته پێشه‌وه، ئه‌وا به‌شێكی گرنگی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تا كۆتایی مانگی ئادار له سووریا ده‌كشێنه‌وه و ئه‌و به‌شه‌شی كه ده‌مێنێته‌وه، تا كۆتایی مانگی نیسان ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن.
پێتاگۆن له به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌كانی رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵدا خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌دوورده‌گرێت به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رۆژی رابردوو له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو ره‌نگه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت كه سه‌رجه‌م ئه‌و خاكه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو، كۆنترۆڵكراوهتهوه.