24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب - AA
به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا، 10 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ربه‌ده‌ربوون. له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م 215 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی کە له به‌ڕێوه‌به‌ری ههماههنگییەکانی وەڵامدانەوەی سووریا، محه‌مه‌د حه‌لاج وه‌رگیراوه كه كار له‌سه‌ر ئاماری ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه ده‌كات كه له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون، به‌هۆی هێرشی سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیا و گرووپه تیرۆریستییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات بۆسه‌ر ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب له‌میانی دوو رۆژی رابردوودا، لانیكه‌م 10 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی دیكه به‌ره‌و ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا كۆچیان كردووه.
به‌و شێوه‌یه‌ش له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م 215 هه‌زارهاووڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
هێزه‌كانی رژێم و رووسیا به هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، مزگه‌وت، ناوه‌ندی به‌رگریی شارستانی و خانووی هاووڵاتییان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بگرن.
به‌زۆری كۆچ له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له باشووری ئیدلب و ناوچه‌كانی گونده‌واری مه‌عره‌ت نو‌عمان روویان داوه و ئه‌و خێزانانه‌ی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون پێویستی به‌په‌له‌یان به شوێنی مانه‌وه، خیوەت، به‌تانی و پێخه‌فه و پێداویستیه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی رژێم و رووسیاوه ئاواره‌ده‌بن زۆربه‌یان روو ده‌كه‌نه كه‌مپه‌كانی نزیك سنووری سووریا-توركیا له ناوچه‌كانی وه‌ك ئه‌تمه، كاح، دێر حه‌سه‌ن و كه‌فر لوسین، له‌گه‌ڵ كێڵگهکانی زه‌یتون لەناوچەکە، هەروەها ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و قه‌ڵغانی فورات.
له 17ی ئه‌یلوولی 2018ه‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌نێوان توركیا و رووسیا واژووكراوه تا ئێستا، له‌ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیاوه زیاتر له هه‌زار و 300 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواره‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا- سووریا بوون یەک ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.