جيهان

سوودان.. ژمارەی کوژراوان گەیشتە نۆ کەس

- ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە میانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپای سوودان لە شاری خەرتوم، کوژراوان لە پێنج کەسەوە بەرزبوویەوە بۆ نۆ کەس.

Zana Natık Kerem  | 03.06.2019 - نوێکردنەوە : 04.06.2019
سوودان.. ژمارەی کوژراوان گەیشتە نۆ کەس

Sudan

خەرتووم ــ AA

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە میانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپای سوودان لە شاری خەرتوم، کوژراوان لە پێنج کەسەوە بەرزبوویەوە بۆ نۆ کەس.

لیژنەی پزیشکان لە سوودان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندەرانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە لە میانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپای سوودان لە شاری خەرتوم، بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نۆ کەس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ھێزە ئەمنییەکانی سەربە ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر دەستیان بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا کرد لە شاری خەرتومی پایتەخت.

لە میانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕینەکاندا کە لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتوم ئەنجام دەەدرێت، خۆپیشاندەران داوا لە ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر دەکەن، دەسەڵات رادەستی حکوومەتێکی مەدەنی بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın