"پێوەری گرنگ بۆ ئێران کۆتایی هێنانە بە جەنگی ئابووری"
- وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەهەمبەر لێدوانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان رایگەیاند کە وەستاندنی جەنگی ئابووری پێوەرێکە بۆ ئەوان.
Tahran
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەهەمبەر لێدوانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان رایگەیاند کە وەستاندنی جەنگی ئابووری پێوەرێکە بۆ ئەوان.
محەمەد جەواد زەریف وەڵامی لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆی دایەوە کە رایگەیاندبوو وڵاتەکەی ئامادەیە بێ مەرج لەگەڵ ئێران دانوستان بکات و گوتی:
''بنەمای پێوەر بۆ ئێران، وەستاندنی ئەو جەنگە ئابووریەیە کە لەدژی بەرپا کراوە. دەبێت واشنتۆن کۆتایی بهێنێت بە جەنگی ئابووری دژبە تاران''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له میانی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌ورووپا له سویسرا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ئیگنازیۆ كاسیس داوای له ئێران كرد كه سه‌رچاوه‌كانی بۆ گه‌لی خۆی به‌كاربهێنێت.
مایک پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ئێران له بری به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی داهاتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویسیتییه‌كانی گه‌لی خۆی بۆ حزبوڵڵا و سووریا به‌كاری ده‌هێنێت و به هۆی چالاكییه‌كانی ئێران، شه‌ش ملیۆن كه‌س له سووریا له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له وه‌ڵامی سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی-دا كه رایگه‌یاندبوو له میانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ڕێزه‌وه دێنه سه‌ر مێز ده‌توانن دانوستان ئه‌نجام بده‌ن، به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی بێ مه‌رجی پێشوه‌خت ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئێران كۆببنه‌وه و گوتبووی "ئاماده‌ین بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران".
مایک پۆمپیۆ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه به‌رده‌وام ده‌بن له گوشاره‌كانیان بۆسه‌ر ئێران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن