سوودان.. درێژەی خۆپیشاندانەکانی دژبە کودەتا
- ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی تا ئێستا لە گرژییەکاندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ حەوت کەس و زیاتر لە ١٤٠ کەسیش برینداربوون.
Hartum
خەرتوم - AA
کاردانەوەکان بەرامبەر سوپای سوودان کە حکوومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و ژمارەیەکی زۆر وەزیر و سەرکردەی سیاسیی دەستگیرکردووە لە سێیەم رۆژدا درێژەیان هەیە.
خۆپیشاندەران کە داوا دەکەن ئیدارەی وڵات بدرێتە دەست مەدەنییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی خەرتومی پایتەخت شەقامە سەرەکییەکانیان داخست و بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل، هوتافیان دژبە سوپا دەکێشا.
هێزە ئەمنییەکان کە بەچڕی لە دەوری بارەگای گشتیی سوپا لە خەرتوم جێگیرکراون، رێگاکانیان داخستووە و رێگە نادەن کەس بچێتە ئەو ناوچەیەوە.
ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی تا ئێستا لە گرژیەکاندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ حەوت کەس و زیاتر لە ١٤٠ کەسیش برینداربوون.
بەهۆی بانگەوازی هێزەکانی راگەیاندنی هاوپەیمانیی مەدەنیی ئازادی و گۆڕان، ژمارەیەکی زۆر کەس لە سوودان نەچوونەوە بۆ کار، زۆرێک لە شوێنکارەکانیش بە داخراوی مانەوە.
لە سوودان کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا قوتابخانەکان داخراون، سنووردارکردنی هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن درێژەی هەیە.
- هه‌وڵی كوده‌تا له سوودان
به‌یانی دوێنێ سێشەممە ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م لە سوودان سەرۆکوەزیرانی ئه‌و وڵاته، عه‌بدوڵڵا حەمدوک و ژماره‌یه‌كی زۆر له سیاسه‌تمه‌داران دەستگیرکران.
دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه باڵی مه‌ده‌نیی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له پارته سیاسییه‌كان داوایان له خه‌ڵكی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوا به دوای بانگه‌وازه‌كان هه‌زاران كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی خه‌رتوم گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانیان دژبه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازانی سوودانی كرد.
جه‌نه‌راڵ عەبدولفەتاح بورهان ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه باری نائاساییان راگه‌یاندووه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی و كابینه‌ی حكوومه‌تیان هه‌ڵوه‌شاندووەتەوە و حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات دروست ده‌كه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چینه‌كانی سوودان بكات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن