Sarmand Hameed
06 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، رێواز فایەق پێشوازیی له شاندێكی باڵای پارتی گه‌لی كۆماریی به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی پارتەکە، ئۆغوز کان ساڵیجی کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، له دیدارێكی نێوانیاندا باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كراوه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به بایه‌خه‌وه باسی رایه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شیی فه‌رهه‌نگی و كولتووریی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كردووه، هاوكات به گرنگییه‌وه باسی رۆڵی توركیای كردووه له رووی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا.
لای خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی، ئۆغوز كان ساڵیجی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی كردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها پته‌ویى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لای به‌رز نرخاندووه و تێڕوانینه‌كانی پارتی گه‌لی كۆماریى بۆ پرسه جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان خستووه‌ته روو، و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان خواستووه له ئه‌ركه‌كانیدا.