Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خان به هۆی سیاسه‌ته‌كانی هیندستان به‌رامبه‌ر كشمیر هۆشداری دا به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی.
عمران خان له تویتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر بڵاویكردووەتەوە، كاردانه‌وه‌ی نیشانداوە به‌رامبه‌ر ئه‌و سنوورداركردنه‌ی کە هیندستان له میانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رامبه‌ربە كشمیر په‌یڕه‌وی ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان له تویتەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه دۆخی ناوچه‌كه خراپتر ده‌بێت و رایگه‌یاندووە ''ئایا جیهان هاوشێوه‌ی سرێبرێنیتسا بێده‌نگ ده‌بێت به‌رامبه‌ر كۆكوژییهكی دیكه و پاكتاوی ره‌گه‌زی كه له كشمیری داگیركراو له لایه‌ن هیندستانه‌وه دژبه موسڵمانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگه به‌وه بدات، ئه‌وا هۆشداری ده‌ده‌م له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی كاردانه‌وه‌ی توند''.
عمران خان باسیشی له‌وه كردووە كه په‌یڕه‌وكردنی سنوورداركردن به‌رامبه‌ر موسڵمانانی كشمیر و ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ئێستادا داگیركراوه نموونه‌یه‌كی ئه‌و پاكتاوی نهژادیهیه كه پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی له ویلایه‌تی گوجارات دژبه موسڵمانان پهیڕهویكرد.
دوێنێ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان له ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی ویلایه‌ت له موزهفهرئابادی پایته‌ختی كشمیری ئازاد كه سه‌ربه پاكستانه، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی كشمیری كردووه‌ته كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی كردووه، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش قورس ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر خۆی، هه‌روەها له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی پارتی گه‌لی هیندستان (BJP).
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له ١٢ی ئەم مانگەدا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو کە ده‌ستوه‌ردانی هیندستان له ژیانی ئازادی ئایینی موسڵمانانی كشمیر له جه‌ژنی قورباندا پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان.