Ahmet Sertan Usul,Hemın Othman Mohammed
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
شانده سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ورووپا، جه‌نه‌راڵ ستیفن تویتی دوای سه‌ردانەکەی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا، سەردانی ئورفا ده‌كات.
له بڵاوکراوەیەکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا، باس له‌وه كراوه كه كاره‌كان بۆ چالاككردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش درێژه‌ی هه‌یه كه له چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی ئارام داده‌مه‌زرێت كه بڕیاره به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له باكووری سووریا دروست بكرێت.
له بڵاوکراوەكهدا هاتووه ''ئه‌مڕۆ شاندی سه‌ربازی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ورووپا، جه‌نه‌راڵ ستیفن تویتی هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانکردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا، سەردانی ئورفا ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكییه هاوبه‌شه‌كان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی سه‌باره‌ت به دروستكردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش''.