Barış Seçkin
25 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2022
رۆما – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، ماریۆ دراگی رایگه‌یاند كه وا بڕیار بووه ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام نه‌یتوانیووه په‌یوه‌ندی پێوه بكات.
دراگی له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا له ئۆكراینا زانیاری دایە ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
دراگی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئیتاڵیا دووپات كرده‌وه و له‌باره‌ی دیمه‌نی ئه‌و هاووڵاتییه بێگوناحانهی ئۆكراینا كه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان له په‌ناوپه‌سێو و وێستگه‌كانی میترۆ خۆیان حه‌شار داوه گوتی: "دیمه‌نگه‌لێكی ترسناكن و ئێمه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ رۆژه هه‌ره تاریكه‌كان له مێژووی ئه‌ورووپادا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێواره‌ی دوێنێ به‌شداری كردووه له كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له بڕۆكسڵ و گوتی: "دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسهكه ساتێكی دراماتیكی بوو بۆ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی. ئه‌و له شوێنێكی نهێنییه‌وه په‌یوه‌ندی كرد. ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاتی ته‌واو بووه و خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بووه‌ته ئامانجی هێزی داگیركه‌ری رووسیا.
ساتێكی دراماتیك بوو كاریگه‌ری كرده سه‌ر ته‌واوی به‌شداربووانی كۆنسهكه. به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ر له‌وه‌ی بێم بۆ ئێره ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و بڕیار بوو ٠٩:٣٠ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام سه‌رۆك زێلێنسكی رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیدی كاتی گونجاوی نییه، ناتوانێت په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ئه‌نجام بدات".