Zafer Fatih Beyaz
24 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
برۆکسل-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ماریۆ دراگی کرد.
دیدار و کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە برۆکسل، بەردەوامە.
کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ماریۆ دراگی لە بارەگای ناتۆ بە داخراوی بەڕێوەچوو.
ھەریەک لە؛ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار، جێگری سەرۆکی گشتی و گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک، سەرۆکی نوێنەرایەتیی تورکیا لە کۆمەڵەی پەرلەمانیی ناتۆ، پەرلەمانتاری ریزەی ئاک پارتی عوسمان ئاشکن باک، سەرۆکی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن و نوێنەری ھەمیشەیی تورکیا لە ناتۆ باسات ئۆزتورک، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.