Sefa Mutlu
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه.
له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا و دوا پێشهاته‌كان كراوه.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی زێلێنسكی كرد به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه ئۆكراینییانهی له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی رووسیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ برینداربووان خواست.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه‌هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر نه‌بنه قوربانی و زیانی زیاتر به ئۆكراینا نه‌گات.