Esat Fırat
17 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2022
قودس – AA
سه‌ربازانی ئیسرائیل به پاساوی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی په‌لامار به‌چه‌قۆ، فهڵهستنییهكیان له نزیك شاری به‌یت لەحم لە كه‌ناری رۆژئاوای داگیراو كوشت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند "فالیح مو‌سا شاکیر جهرادهت له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر له فولكه‌ی عۆش عهتزیۆن له باشووری به‌یت لەحم شه‌هید بوو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستیندا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییه دانیشتووی شاره‌دێی سعەیر سه‌ربه شاری خه‌لیل بووه.
سوپای ئیسرائیلیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیوویه‌تی "'تیرۆریستێك' كه به‌چه‌قۆوه له ناوچه‌ی عۆش عهتزیۆن هاتووه‌ته خواره‌وه، هه‌وڵی داوه به‌چه‌قۆ په‌لاماری سه‌ربازێك بدات. سه‌ربازانیش ته‌قه‌یان له 'تیرۆریسته‌كه' كردووه و له چالاكییان خستووه".
له كاتێكدا هێزه‌كانی ئیسرائیل به پاساوی وه‌ك "هه‌وڵدان بۆ په‌لاماردان به‌چه‌قۆ" و "هه‌وڵدان بۆ شێلانی خه‌ڵك به ئۆتۆمبێل" به‌رده‌وامن له پێشێلكارییه‌كان بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، رێكخراوه‌كانی داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ، ئیسرائیل به سزادانی به‌بێ دادگاییكردن تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.