Mehmet Nuri Uçar
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
رامه‌ڵڵا – AA
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، هێزه‌كانی ئیسرائیل به بۆمبی گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگی هێرشیان كرده سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم له شاری ئه‌لخه‌لیل كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی فه‌ڵه‌ستین داوای كرد وه‌ك ئیدانه‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیسرائیل گرتوویه‌تیه به‌ر، نوێژی هه‌ینی ته‌نها له مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم ئه‌نجام بدرێت له شاری خه‌لیل، زیاتر له پێنج هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی نوێژی هه‌ینییان له‌و مزگه‌وته ئه‌نجام دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری مزگه‌وتی حه‌ره‌می ئیبراهیم، حفزی ئه‌بو سه‌نینه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به‌ر له ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی سه‌ربازانی ئیسرائیل به چڕی له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه جێگیر كران.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینیش، سه‌ربازانی ئیسرائیل به بۆمبی گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگی هێرشیان كرده سه‌ر نوێژخوێنان.
سه‌نینه زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه داخۆ له هێرشه‌كه‌دا كه‌س بریندار بووه یان نا.