Qais Omar Darwesh Omar,Hacer Başer
01 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
جەنین - AA
له ئاکامی دهستڕێژی سهربازانی ئیسرائیل له شاری جەنین کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، دوو فهڵهستینی کوژران و سێ دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە شایەتحاڵانی رووداوەکەوە دەست کەوتوون، دوای ئەوەی سەربازانی ئیسرائیل هەڵدەکوتنە سەر کەمپی پەنابەرانی جەنین لە شارەکە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و گەنجانی نیشتەجێی ئەو کەمپە دروست بوو.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین راگەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوەکەدا، هاتووە بەهۆی دەستڕێژی سەربازانی ئیسرائیل دوو فەڵەستینی کوژران.
بهپێی ههواڵێك كه له ئاژانسی هەواڵیی فهرمیی فهڵهستیندا بڵاو كراوهتهوه لە ئاکامی دەستڕێژی سەربازانی ئیسرائیل، عەبدوڵڵا حەسری (٢٢ ساڵ) و شادی نەجم (١٨ ساڵ) کوژران.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەنین، ویسام بەکر لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی "دەنگی فەڵەستین" ئاماژەی بەوە دا، بریندارانی رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و یەکێکیش لەو سێ بریندارە بەهۆی سەختی برینەکەوە بارودۆخی ناجێگێرە.