Ahmet Dursun
01 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
رابه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاند كه جه‌نگی ئۆكراینا بۆ سیاسه‌تی دروستكردنی قه‌یران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دابەزینی سروش بۆسەر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد (د.خ)، گوتارێكی عه‌لی خامنه‌یی له ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاو كرایه‌وه.
رابه‌ری ئێران، عه‌لی خامنه‌یی له به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جه‌نگی ئۆكراینا بۆ سیاسه‌تی دروستكردنی قه‌یران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خامنه‌یی ئه‌مریكای به "رژێمی مافیا" له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "ئه‌م رژێمه مافیاییییه بوونی جیهان له قه‌یراندا به پێویست ده‌زانێت. بۆیه له هه‌ر شوێنێكی جیهان قه‌یران دروست ده‌كات".
رابه‌ری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئۆكراینا بووه قوربانی سیاسه‌تی دروستكردنی قه‌یران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و گوتی: "له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی جه‌نگی ئۆكرایناداین، به‌ڵام پێویسته ره‌گوڕیشه‌ی قه‌یرانه‌كه دیاریی بكرێت. ره‌گوڕیشه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ی ئۆكراینا، ئه‌مریكایه".
عه‌لی خامنه‌یی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رووسیاشه‌وه بۆسه‌ر ئۆكراینا گوتی: "له‌گه‌ڵ كوشتنی خه‌ڵك و خاپووركردنی ژێرخانی نیشتمانیدا نین و ئه‌وه‌یشمان به‌ڕوونی گوتووه. وه‌ك وڵاتانی رۆژئاوا نین كه به هه‌ڵدانی بۆمبێك بۆ ناو كه‌ژاوه‌ی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری بڵێن 'به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر'. ئه‌مریكا چ كارێكی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی سووریا. بۆچی نه‌وتی سووریا و پاره‌ی ئه‌فغانستان ده‌دزن؟".