Mohamad Misto,Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌بو غه‌سان كه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه بانگبێژی مزگه‌وتی حوهزیفهیه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات وێڕای داڕووخانی مزگه‌وته‌كه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌ڵام ناهێڵێت رۆژانه هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه له‌و مزگه‌وته بانگ نه‌درێت و ئه‌گه‌ر به ته‌نهاش بێت نوێژی تێدا ده‌كات.
به‌هۆی هێرشه زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی رژێم و پشتیوانانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بووەته كه‌لاوه و ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵ، ته‌لار و مزگه‌وته‌كانی خاپوور كراون، وێڕای گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی سڤیل.
یه‌كێك له‌و مزگه‌وتانه كه ساڵانێكی زۆره بووه‌ته كانگای زانست و خواپه‌رستی له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات مزگه‌وتی حوهزیفهیه كه به‌هۆی هێرشه ههڕهمهكیهكانی رژێم و پشتیوانانی له ١٩ی شوباتی رابردوو مناره و میحراب و به‌شی زۆری دیواره‌كانی رووخان.
ئه‌بو غه‌سان كه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه بانگبێژی ئەو مزگەوتەیە، وێڕای داڕووخانی مزگه‌وته‌كه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانی به‌ڵام ناهێڵێت رۆژانه هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه له‌و مزگه‌وته بانگ نه‌درێت و ئه‌گه‌ر به ته‌نهاش بێت نوێژی تێدا ده‌كات.