Abdullah Shukur
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند ئەو رێوڕەسمە سەربازییەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی داوای کردووە رێکبخرێت، لە ١١ی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت.
پنتاگۆن راسپاردەیەکی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی ئەو رێوڕەسمە سەربازییە کردووە.
لە راسپاردەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە رێوڕەسمە سەربازییەکە لە ١١ی تشرینی دووەم لە واشنتۆن لە نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس ئەنجام دەدرێت.
راشگەیەنراوە کە رێپێوانی "رۆژی بەشداربووانی جەنگ" کە لە هەمان رۆژە تێکھەڵکێشی ئەو رێوڕەسمە سەربازییە دەکرێت، ئاماژە بەوەش کراوە کە ھیچ تانکێک بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا، ناکات.
ترەمپ لە ١٨ی کانوونی دووەم کاتێک لەگەڵ جەنەراڵەکانی سوپای ئەمریکا لە پنتاگۆن کۆبووەوە، باسی لە نیازی ئەنجامدانی ئەو رێوڕەسمە سەربازییەی کردبوو.
راشگەیەنرابوو کە لەوانەیە ئەو رێوڕەسمە سەربازییەی کە ترەمپ داوای کردووە ئەنجام بدرێت، ٣٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خەرچ بکرێت .