سنوورەکانی ئەو ناوچانەی لە چەک دادەماڵرێن لە ئیدلب، دەستنیشانکران
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: "به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بنه‌ماكانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سۆچی، رۆژانی ١٩-٢١ی ئه‌یلوول، له‌گه‌ڵ شاندی رووسیادا كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدراوه".
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند "به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بنه‌ماكانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سۆچی، رۆژانی ١٩-٢١ی ئه‌یلوول، له‌گه‌ڵ شاندی رووسیادا كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدراوه".
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە بەبیرھێنرایەوە کە بەمەبەستی سەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب، لە دوای کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین رێککەوتنێک واژوو کراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ھاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەکانی پێکھاتەی جوگرافیی و ناوچەکانی نیشتەجێبوون، سنوورەکانی ئەو ناوچانەی لە چەک دادەماڵرێن، دەستنیشانکران".
وەزارەتی بەرگریی تورکیا راشیگەیاند کە "بەمەبەستی تاوتوێکردنی بنەماکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی سۆچی، رۆژانی ١٩-٢١ی ئەیلوول، لەگەڵ شاندی رووسیادا کۆبوونەوە ئەنجامدراوە".