Muhammet Tarhan
05 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو-ه‌وه كرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی شه‌هیدبوونی سه‌ربازانی تورکیا له ئه‌نجامی تێكشكانی هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له بینگۆل، به چاوش‌ئۆغڵو گه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، ستۆڵتنبێرگ سه‌ره‌خۆشی له چاوش‌ئۆغڵو كردووه به‌هۆی رووداوی شه‌هیدبوونی سه‌ربازانی سوپای توركیا له تاتوان، له ئه‌نجامی تێكشكانی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ناتۆ له‌گه‌ڵ توركیادا له پشتی یه‌كترن.