Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
واشنتۆن-AA
لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تادێت روو لەزیادبوونە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ واژووی کرد لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی کە تێیدا سزا دەخاتە سەر کەرتەکانی ئەلەمنیۆم، ئاسن، پۆڵا و مس-ی ئێران.
کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی لەبارەی واژوو کردنی بڕیاری سەرۆکایەتی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ-ەوە بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو بڕیارەی سەرۆکایەتی بێت، ئیدارەی ئەمریکا سزا دەخاتە سەر کەرتەکانی ئاسن، مس، پۆڵا، ئەلەمنیۆم.
لەوبارەیەوە ترەمپ گوتی، ''ئەمڕۆ واژوو لەسەر بڕیارێکی سەرۆکایەتی دەکەم کە تێیدا سزا دەخاتە سەر کەرتەکانی ئاسن، مس، پۆڵا و ئەلەمنیۆم. لەکاتێکدا ئەمانە سەرچاوەی داهاتێکی گرنگن لە هەناردەی ئێرانیدا بەدەر لە نەوت''.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئێران لە قۆناغی رێککەوتنی ئەتۆمیدا بەردەوام بووە لە پشتگیری کردن لە تیرۆر، بەرەوپێشبردنی مووشەک و رۆڵی گێڕاوە لە پێکدادانە هەرێمیەکاندا و گوتی، ''لەئەنجامی ئەو بڕیارانەی داومانە چیتر رژێمی ئێران رووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە لە دۆزینەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ رێکخراوه تیرۆریستییهكان. ئابوورییەکی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رووبەڕووی جهڵته دەبێتەوە و داهاتەکانی حکوومەت وشک دەکەن و هەڵاوسان لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت''.
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە هەڵمەتی فشاری گەورە بۆسەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە سەرکەوتوو بووە و ئەو سزا نوێیانەی ئیدارەکە سەپاندوویەتی، لەماوەی دواییدا بە نموونەیی وەسف کرد.