Cüneyt Karadağ
19 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2022
به‌رلین-AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند "توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌ورووپا، رووسیا، عێراق و سووریا وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆیه كه خاوه‌نی گرنگییه‌كی ستراتیجییه".
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ له میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانی، رایگه‌یاند: "هیچ كه‌س نازانێت جه‌نگ چه‌ندێك ده‌خایه‌نێت. پێویسته خۆمان بۆ راستی ئه‌وه ئاماده بكه‌ین كه ره‌نگه جه‌نگ له ئۆكراینا چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت".
ستۆڵتنبێرگ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌ستبه‌رداری هاوكارییكردنی ئۆكرینا نه‌بن و رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی خه‌رجییه‌كانیش زۆر بن، نه‌ك ته‌نها بۆ پشتیوانیی سه‌ربازیی به‌ڵكو هاوكات به‌هۆی نرخی هه‌ڵكشاوی وزه و خۆراكه‌وه پێویسته پشتیوانی ئۆكراینا بین. به‌ڵام ئه‌مه ناتواندرێت به‌راورد بكرێت به‌و باجه‌ی كه هه‌موو رۆژێك ئۆكراینییه‌كان به گیانی زۆرێك له خۆیان ده‌یده‌ن. ئه‌گه‌ر (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین له‌وه تێبگات كه هاوشێوه‌ی جه‌نگی جۆرجیا له ٢٠٠٨ و داگیركاریی كرێمیا له ٢٠١٤، له‌م جه‌نگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كاته باجێكی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ین".
سكرتێری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووانه‌ی كه ده‌درێنه ئۆكراینا، ئه‌گه‌ری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی دۆبناس كه به‌شێكی زۆری له‌ژێر داگیركاریی رووسیادایه، زیاد ده‌كات.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانییكردنی ئۆكراینا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له خۆی بكات به‌ڵام به‌شێك نییه له پێكدادانه‌كه و رایگه‌یاند:
"هاوكاریی وڵاته‌كه ده‌كه‌ین به‌ڵام سه‌ربازی ناتۆ نانێرین بۆ ئۆكراینا. له‌رێگه‌ی ٤٠ هه‌زار سه‌رباز كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ناتۆدان، به‌رگریی خۆمان به‌هێز كردووه. خاكی هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان له وشكانی، ده‌ریا و ئاسماندا خستووه‌ته ژێر پارێزگارییه‌وه. ئه‌مه په‌یامێكی روونه بۆ مۆسكۆ كه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییمان هه‌ڵه لێكتێگه‌یشتن روونه‌دات".
دوای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاند له ناتۆ وه‌بیری ستۆڵتنبێرگ هێنرایه‌وه، رایگه‌یاند: "داوكاریی ئه‌ندامبوون ساتی مێژوویین كه ده‌بێت له ده‌ستمان ده‌رنه‌چن. به ئهندامبوونهكه نه‌ك ته‌نها فینلاند و سوید به‌ڵكو هه‌موومان به‌هێز ده‌كات".
سكرتێری گشتیی ناتۆ ئاشكرایكرد، وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ، سوید، فینلاند و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، په‌كه‌كه‌یان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستیی پۆلێن كردووه.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ راشیگه‌یاند: "توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌ورووپا، رووسیا، عێراق و سووریا وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆیه كه خاوه‌نی گرنگییه‌كی ستراتیجییه"، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هیچ وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ هێنده‌ی توركیا به‌هۆی تیرۆره‌وه زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه، هه‌ربۆیه نیگه‌رانییه‌كانی توركیایان زۆر به جددیی وه‌رگرتووه و هه‌موو كارێكیش كه له ده‌ستیان بێت ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانڕهوێننهوه.