Ruslan Rehimov
15 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە پەلامارەکانی هەشت ساڵی رابردووی رووسیادا ١٤ هەزار ئۆکراینی گیانیان لەدەستداوە.
زێلێنسکی، لە میانەی پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوە کرد کە جەنگی رووسیا دژ بە ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتدا دەستیپێنەکردوە بەڵکو سوپای رووس لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هێرشی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکردوە.
سەرۆکی ئۆکراینا، ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە رووسیا لەڕێی دەستگرتن بەسەر دورگەی قرم و گۆڕینی بۆ بنکەیەکی سەربازی گەورە، دەریای رەش و دەریای ئازوفی بۆ مەترسیدارترین دەریاکانی جیهان گۆڕی، گوتیشی: "لە هەرێمی دۆنباسی وڵاتەکەمان جەنگێکی ترسناک و بێکۆتایان دەستپێکرد. بەدرێژایی هەشت ساڵ هاوولاتییانی ئێمەیان کوشت، لەو ماوەیەشدا ١٤ هەزار ئۆکراینی گیانیان لەدەستدا".
زێلێنسکی، جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی بێدەنگی جیهان لە بەرامبەر پرسی ئۆکراینا، رووسیا بڕیاری دا جەنگێکی سەرتاسەری دژ بە ئۆکراینا دەستپێکبکات.