Davit Kachkachishvili
29 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی رایگەیاند بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر بەرەنگاری سوپای رووسیا ببێتەوە، پێویستییان بە مووشەکی دوورمەودا هەیە.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تێلێگرام لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لەبارەی دوا پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا دوا.
سەرۆکی ئۆکراینا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە دەمی بەیانیی رێککەوتی ٢٨ی کانوونی دووەم، هێزەکانی رووسیا لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکەوە، هێرشیان کردووەتە سەر شاری کۆنستاتینیڤکا لە ناوچەی دۆنێتسک، گوتی: "لە ئاکامی هێرشەکەدا، سێ مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسیش برینداربوون".
زێلێنسکی سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ناوچەی مەدەنینشین لە هێرشەکەدا بە ئامانج گیراون، ئاماژەی بەوە دا کە رووسیا لە رێگای مووشەکی جۆری S-300 هێرشەکەی ئەنجام داوە.
سەرۆکی ئۆکراینا بە جەختکردنەوە لەوەی کە بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی لەم جۆرە و سنووردارکردنی تاواناکانی سوپای رووسیا بۆ ئەنجامدانی هێرش پێویستییان بە چەکی زیاترە، گوتی: "ئۆکراینا بە تایبەت پێویستی بە مووشەکی دوورمەودایە".