Ali Cura
14 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2022
کیێڤ – AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرەوپێشچوون لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵی لە ئیستانبوڵ هاتووەتەدی، سوپاسگوزاری خۆی بۆ هەوڵەکانی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە دابینکردنی خۆراک بۆ جیهان.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تێلگرام لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی سەربازیی هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئۆکراینا لەگەڵ شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیستانبوڵ لەبارەی رەوانەکردنی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە، رایگەیاند "بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە دابینکردنی خۆراک بۆ بازاڕەکانی جیهان هەوڵی زۆر گرنگ دراوە. سوپاسگوازری نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیام بۆ ئەو هەوڵانەی داویانە. سەرکەوتوویی ئەمە تەنها ئێمە نین، بەبێ زێندەگۆیی تەواوی جیهان پێویستی بەوەیە".
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی ئاماژەی بەوە دا 'لە ئەگەری نەمانی هەڕەشەی رووسیا بۆسەر کەشتییەکان لە دەریای رەش'، قەیرانی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان کەم دەبێتەوە، گوتی: "شاندی ئۆکراینا پێیان گوتم کە بەرەوپێشچوون هاتووەتەدی. لە رۆژانی داهاتوودا لەبارەی وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەماهەنگی دەکەین".