Ruslan Rehimov
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
كیێڤ-AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی ئاشكرای كرد توركیا ئاماده‌یه برینداران و مردووه‌كانی ماریۆپۆڵ له‌رێگه‌ی كه‌شتییه‌وه له شاره‌كه ده‌ربكات.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی له‌باره‌ی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی برینداران و مردووه‌كان له ماریۆپۆڵ دوا.
زێلێنسكی باسی له‌وه كرد دیداره دیپلۆماتییه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه درێژه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاند: "توركیا ئاماده‌یه برینداران و مردووه‌كان له‌رێگه‌ی كه‌شتییه‌وه له بێردیانسكهوه بگوازێته‌وه. مه‌حاڵه له ماریۆپۆڵ نزیك ببنه‌وه. رێگه به‌مه (به هۆكاری ئه‌منیی) ناده‌ین. ده‌توانن له بێردیانسكهوه بیانگوازنه‌وه. واته پێویسته بیانبه‌نه (برینداران و مردووه‌كان ببنه‌نه) بێردیانسك. ژێرخانی پێویستمان ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی برینداران و مردووه‌كان (له ماریۆپۆڵهوه) ده‌ربهێنین. چاوه‌ڕوانی رەزامەندی پوتینین. من قسه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كرد، ئه‌ردۆغانیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كرد. ئێستا ئه‌م دۆخه به‌نده به ره‌زامه‌ندیی ئه‌و (پوتین)ه‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار ئاشكرای كردبوو، سه‌باره‌ت به ده‌ربازكردنی هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه سڤیله‌كان له ماریۆپۆڵهوه، ده‌توانن به كه‌شتیی پشتیوانیی بكه‌ن و له‌وباره‌یه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی رووسیا و ئۆكراینا قسه‌یان كردووه.