جيهان

زیاتر لە ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی بزربووان'ی سووریا محەمەد ڕەزا جلحی: "مەزندە دەکرێت ١٢٠ هەتا ٣٠٠ هەزار سووریایی شوێن بزر کرابن".

Ahmet Karaahmet  | 20.08.2025 - نوێکردنەوە : 20.08.2025
زیاتر لە ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

İdlib

شام - AA

سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی بزربووان'ی سووریا محەمەد ڕەزا جلحی ڕایگەیاند، تا ئێستا ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراوەتەوە و تۆمار کراون و مەزندەش دەکرێت ١٢٠ هەتا ٣٠٠ هەزار سووریایی شوێن بزر کرابن.

جلحی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی سووریا SANA، ڕایگەیاند، دۆسیەکانی دەست ئەوان لە ساڵی ١٩٧٠ بەولاوەیە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتریش کاتی پێویستە.

بە پێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی دامەزراوەی نیشتمانی بزربووان، پلانی کاریی ئەو دامەزراوەیە لە شەش قۆناغدا دەبێت کە هەر قۆناغەی سێ بۆ شەش مانگ دەخایەنێت.

ڕاشیگەیاند، ئەو دامەزراوەیە لەسەر بنەمای بەشداریکردن و گشتگیری ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و بۆ کارئاسانی پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی دامەزراندووە کە زانیاری بزربووانیان پێ بگات.

سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی بزربووان'ی سووریا محەمەد ڕەزا جلحی ڕاشیگەیاند، بەرەوپێشچوونی کارەکانیان لە دەست خۆدی خەڵکی سووریادایە و پشتیوانیکردنی نێودەڵەتیش بۆ باشتر کردنی ئەرکەکانیان و بە تایبەتی لە بواری یاسایی و پزیشکی یاساییدا پێویستە.

جلحی ڕایگەیاند، لەئێستادا ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراوەتەوە و مەزندەش دەکرێت ١٢٠ هەتا ٣٠٠ هەزار سووریایی شوێن بزر کرابن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın