Zehra Ulucak
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له ٢٢ ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometer كۆی كردووه‌نه‌ته‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٢٢ ملیۆن و ٥٠ هه‌زار و ٤٧٢ كه‌س.
ئه‌م په‌تا جیهانگیره به‌توندترین شێوه‌ی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تاكو ئێستا، پێنج ملیۆن و ٦١٢ هه‌زار و ٢٧ كه‌س لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها به‌هۆی كۆرۆناوه، ٧٧٧ هه‌زار و ٤٥٩ كه‌س له سەرتاسەری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
١٤ ملیۆن و ٧٩٣ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و ٤٧٩ هه‌زار و ٦١٥ تووشبووش هێشتا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.