Merve Yıldızalp,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
١٢ی ئه‌م مانگه له ئه‌سكیشه‌هیر له‌ژێر چاودێری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بۆڕی گازی سروشتی ئانادۆڵو (تاناپ) ده‌كرێته‌وه كه له رێگایه‌وه گازی سروشتی ئازه‌ربایجان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌ورووپا.
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند له رێگای هێڵی گواستنه‌وه‌ی بۆڕی گازی سروشتی ئانادۆڵو (تاناپ)ه‌وه گۆڕه‌پانی دووی گازی ده‌ریای شا له ده‌ریای خه‌زه‌ر و گازی سروشتی كێڵگه‌كانی دیكه‌ی باشووری ده‌ریای خه‌زه‌ر له ئازه‌ربایجانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه توركیا و له توركیاشه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه ئه‌ورووپا.
رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه ١٢ی ئه‌م مانگه رۆژی سێشه‌ممه له ئه‌سكیشه‌هیر به چاودێری سهركۆمار ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرانی وزه و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپانیاكانی وزه و گه‌وره به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تانی هاوبه‌ش و دۆست به‌شداری له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
توركیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش و له رێگای پڕۆژه‌ی زه‌به‌لاحه‌وه بووه‌ته خاڵی به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی رووبه‌ری خه‌زه‌ر له‌گه‌ڵ جیهان و هه‌وڵه‌كانی خستوونه‌ته گه‌ڕ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و جۆرجیا.