Gülşen Topçu,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
سه‌نعا – AA
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات و به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (WFP)، له‌باره‌ی هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی جه‌نگ به پاره، گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای شۆڕشی حووسییه‌كان، محه‌مه‌د عه‌لی حووسی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند کە له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتوون به رێككه‌وتن له‌باره‌ی هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی جه‌نگ له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندان به پاره.
محه‌مه‌د عه‌لی حووسی وێنه‌ی رێوڕه‌سمی واژووكردنه‌كه‌یشی بڵاوكردۆته‌وه كه‌ر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی حووسییه‌كان، عه‌بدولعه‌زیز حەبتور و وه‌زیرانی كابینه‌ی حووسییه‌كان به‌شدارییان تیادا كردووه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانیان پێدانه‌نراوه.
پێشتر حووسییه‌كان به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی به‌وه تۆمەتبار ده‌كرد كه "به ره‌وانه‌كردنی هاوكاری خۆراكی ماوەبهسهرچوو یه‌مه‌نییه‌كان ده‌كوژێت" و داوای لێكردووه به پاره هاوكاری لێقه‌وماوان بكات.
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیش بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ كه‌سانی هه‌ڵه نه‌چن به‌شێك له چالاكییه‌كانی له یه‌مه‌ن هه‌ڵپه‌ساردبوو.
لای خۆیشیه‌وه حكوومه‌تی یه‌مه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه حووسییه‌كان "بۆ ئاسان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هاوكارییه‌كان" داوا ده‌كه‌ن هاوكارییه‌كه به پاره بدرێت.
به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیش له‌مباره‌یه‌وه هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.