Mehmet Nuri Uçar
11 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2021
مەئریب- AA
لە یەمەن حووسییە پشتیوانییکراوەکان لەلایەن ئێران، بە دوو مووشەکی بالیستیی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر شاری مەئریب خۆرھەڵاتی وڵاتەکە و لە ئەنجامی ھێزەکاندا ھەشت سڤیل کوژران و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ژنن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە ھەژماری تویتەری پارێزگای مەئریب بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە حووسییەکان بە دوو مووشەکی بالیستیی و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچە سڤیلنشینەکان لە ناوەندی شاری مەئریب.
لە راگەیەندراوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر ئەوەی یەکێک لە مووشەکەکان لەکاتی نوێژدا بەر مزگەوتێک کەوتووە و مووشەکەکەی دیکەیش کەوتە حەوشەی گرتووخانەیەکی ژنانەوە و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان تیمەکانی فریاگوزاریی سەرەتاییان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگای مەئریبدا باس لەوەکراوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ھەشت سڤیل گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسی دیکەش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ژنن.