Selman Aksünger
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2021
لاهای – AA
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاند هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له شوباتی ٢٠١٨ به چه‌كی كیمیایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی سه‌راقیب له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب.
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له‌و راپۆرته‌دا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاكامی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی رژێم له ٤ی شوباتی ٢٠١٨ كردوویانه‌ته سه‌ر سه‌راقیب لانیكه‌م بۆمبێكی لووله‌ك به‌كارهێندراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاتژمێر ٢١:٢٢ی شه‌وی ٤ی شوباتی ٢٠١٨ كۆپته‌رێكی سه‌ر به "هێزه‌كانی پڵنگ"ی رژێمی ئه‌سه‌د هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌كه و له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا ١٢ كه‌س بریندار بوون.
ئه‌و بۆمبه لوولهكییهی له هێرشه‌كه‌دا به‌كار هێندراوه گازی سارینی بڵاو كردووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه دوای دیاركردنی تیمی ناساندن و لێكۆڵینه‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌مان رێكخراوه‌وه له ٢٠١٨ه‌وه پێك هێندرا، ئه‌مه دووه‌مین راپۆرته بۆی ده‌ربكه‌وێت كه له چه‌كی كیمیایی له هێرشی ئاسمانی‌دا به‌كار هێندراوه له سووریا.
راپۆرتی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه له نیسانی ٢٠٢دا بڵاو كرایه‌وه كه ئاماژه‌ی به‌وه دا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری SU-22 سه‌ر به رژێم له ٢٤ی ئاداری ٢٠١٧ كه له بنكه‌ی ئاسمانیی شایراتهوه به‌ڕێ كه‌وتبوو هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی لاتامنه و له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا ١٦ كه‌س بریندار بوون. زیانێكی زۆر به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یشتبوو و ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵه‌كانیش مردار ببوون.