Adham Kako,Mohamad Misto,Hemın Othman Mohammed
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2017
ده‌رعا - AA
ناوه‌ندی پارێزگای ده‌رعا باشووری سووریا كه له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به چڕی بۆردومانكراوه، له لایه‌ن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه له ئاسمانه‌وه دیمه‌نی گیرا. له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون كه سه‌دان هه‌زار كه‌سیان تێدا ژیاوه به هۆی توندی بۆردومانه‌كانه‌وه وێران بوون.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو كه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان دیمه‌نه‌كانی تۆماركردووه، كاولكاری ناوچه‌كانی ئه‌ربه‌عین و سوه‌یدان باشووری ناوه‌ندی ده‌رعا و شه‌قامی رێگای ئوردن ده‌بینریت.
ته‌واو وێرانبوونی خانوو، قوتابخانه، فڕن و بینا حكووميیهكان ره‌هه‌ندی هێرشه‌كانی رژێم نیشان ده‌ده‌ن.
به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له مانگی شوباتی رابردووه‌وه تا ئیستا هێرشی چڕ ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له ئه‌نجوومه‌نی ناوخۆیی ده‌رعاوه به ده‌ستی گه‌یشتووه، لەسەدا 70ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی ناوچه‌ی ده‌رعای بەلەد كه له دیمه‌نه‌كاندا تۆماركراوه، رووخاوه.
به هۆی هێرشه‌كانه‌وه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه ناچار روو له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن.