Mustafa Deveci
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
قودس – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، یایر لاپید تاوتوێیی چه‌ند پلانێكی كار ده‌كه‌ن كه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه پێشتر له‌سه‌ر مێز نه‌بوون.
رۆژنامه‌ی Times Of Israel بڵاوی كرده‌وه گه‌وره به‌رپرسێكی ئیسرائیلی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی لاپید بۆ ئه‌مریكا به میدیاكارانی راگه‌یاندووه: "تاوتوێی ئه‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا لێكتێگه‌یشتنێك (له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران) نه‌یه‌ته ئارا، له‌و دیوو ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت و تاوتوێی ئه‌و بژاردانه بكرێت كه له‌سه‌ر مێز نین".
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه خۆی بوار له‌وه‌ی زانیاری بدات له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بژارده‌كانی نێوان بلینكه‌ن و لاپید چی بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لاپید هه‌روه‌ها هۆشداری داوه به ئه‌مریكا كه دیسانه‌وه كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له قودس بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌نجامی سیاسی گرنگی ده‌بێت بۆ حكوومه‌تی ئیسرائیل.