Dildar Baykan Atalay
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
حکوومەتی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له ٨هی تشرینی دووه‌مه‌وه ته‌واوی سنووره ئاسمانی و وشكانییه‌كانی به ڕووو ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌دا ده‌كاته‌وه كه ته‌واوی دۆزه‌كانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان وه‌رگرتووه.
جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی، كه‌ڤین مونۆز له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "له ٨ی تشرینی دووه‌مه‌وه سیاسه‌تی گه‌شتیاریی نوێ كه وه‌رگرتنی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ هاووڵاتییانی بیانی كردووه‌ته زۆره‌ملێ پیاده ده‌كرێت".
له‌گه‌ڵ كاركردن به‌و بڕیاره جگه له‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی وڵاتانی شنگن و به‌ریتانیایش ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن بۆ ئه‌مریكا.
به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه گه‌شتكردن له سنووری وشكانییه‌وه له مه‌كسیك و كه‌نه‌داوه بۆ ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی ١٩ مانگ بوو راگیرابوو.