Muhammet Ali Kemal
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشتۆن کارتەر رایگەیاند کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بە رۆڵی ئەو وڵاتە لەئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققا بەردەوامە.
ئاشتۆن کارتەر لەمیانەی بەشدارییکردن لەچالاکییەکدا لەویلایەتی میسوری، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققا کە لەئێستادا ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.
کارتەر گوتی:
''نیازی ئەوەمان هەیە لەماوەیەکی کەمدا لەگەڵ ئەو هێزانەی توانای گەمارۆدانیان هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەر رەققا دەستپێبکەین. لەوبارەیەوە و سەبارەت بە ئەگەری ئەو رۆڵەی لە داهاتوودا دەیگێڕن، کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تورکیادا درێژەیان هەیە. لەئێستادا لەهێڵی نێوان جەرابلوس و مارع لەگەڵ تورکیادا کاردەکەین و ئەمە ئێجگار گرنگە و پێویستە باسبکرێت. ئەم کارە هاوکاریی دابینکردنی ئاسایش لەسەر سنووری تورکیا دەدات. هەرلەبەر ئەوەش لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانماندا ئۆپەراسیۆنی بەردەواممان هەیە و ئەم ئۆپەراسیۆنانە وایکرد دابق کۆنترۆڵبکرێتەوە''.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشکرایکرد بەردەوام دەبن لەکۆبوونەوەکانیان لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنەوەی رەققا و لەم قۆناغەدا بەوشێوەیەی کە لەگەڵ پلانەکانیان گونجاوە ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەدەبەن.