Adham Kako
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رووسیا رایگه‌یاند، ماوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئوردن له باشووری سووریا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، كۆتایی هاتووه.
بنكه‌ی سه‌ربازیی رووسیا لە ناوچەی حمێمیم سەربە پاریزگای لازقییه باکووری رۆژئاوای سووریا، له‌پێگه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، ئۆپۆزسیۆنی سووریا پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه نه‌بوون.
ئاماژه به‌وه دراوه كه ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی باشووری سووریا كۆتاییهاتووه و ماوه‌ی ئاگربه‌ستی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب به‌رده‌وامه.
شاره‌كانی ده‌رعا و قونه‌یته‌ره باشووری سووریا، یه‌كێك بوو له ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی له سووریا كه توركیا، ئێران و رووسیا وه‌ك گرنتیكاری قۆناغی ئاستانا، مانگی ئایاری 2017 له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون. دوای دوو مانگ رووسیا، ئه‌مریكا و ئوردن، ده‌رعا و قونه‌یته‌ره-یان خسته چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی تایبه‌ته‌وه. ئه‌مریكاش هاوكارییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌و ناوچه‌یه راگرتبوو.
20ی حوزه‌یران سه‌رباری هه‌موو هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا، رژێمی سووریا و ئێرانی هاوده‌ستی، ئۆپه‌راسیۆنی بۆسه‌ر ده‌رعا ده‌ستپێكرد.
دوێنێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریی ئەوەیدا کە له شاری ده‌رعا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی 750 هه‌زار كه‌س هه‌یه و 45 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون.