Kasım İleri
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ ستێفن تاونسێند رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكه‌ن په‌یه‌ده قەوارەیهكی فیدراڵی له باكووری سووریا دابمه‌زرێنێت.
جه‌نه‌راڵ ستێفن تاونسێند له ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به‌زیانه گیانییه‌كانی خه‌ڵكی سڤیل له رۆژئاوای مووسڵ و سووریا به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و له‌باره‌ی په‌یه‌ده له سووریا.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه سه‌باره‌ت به‌قسه‌كانی سه‌ركرده‌ی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم كه گوتبووی، چاوه‌ڕوانن دوای ئه‌وه‌ی له داعش پاككرایه‌وه، شاری ره‌ققه بچێته ریزی كانتۆنه‌كانی په‌یه‌ده له باكووری سووریا رایگه‌یاند، كورده‌كان رێژه‌ی سه‌دا 10ی دانیشتوانی باكووری سووریا پێكده‌هێنن و ناتوانن به‌و رێژه كه‌مه‌وه قەوارەیهكی فیدراڵی پێكبهێنن.
جه‌نه‌راڵ ستێفن تاونسێند له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "به‌رنامه‌ی من دامه‌زراندنی قەوارەیەکی فیدراڵیی كوردی نییه. ره‌ققه بۆ هیچ گرووپێك رزگارناكهین. بۆچوونی ئێمه له‌باره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه ئه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه رابەرایەتی ده‌كرێت، به‌ڵام زیاتر له نیوه‌ی هێزه‌كان كورد نین. عه‌ره‌به‌كان، گرووپه‌كانی دیكه و توركمانه‌كانی تێدایه. له‌ڕاستیدا رێژه‌ی كورد له باكووری سووریا لە ده‌ورووبه‌ری سه‌دا 10یه. پێموانییه كورد بتوانێت له‌وێ قەوارەیەکی فیدراڵی دابمه‌زرێنێت".
ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا به‌شداری بكه‌ن، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كشێنه‌وه و گوتی: "ناتوانن پێشهاته‌كانی باكووری سووریا به به‌كارهێنانی هێز بگۆڕن".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ ستێفن تاونسێند راشیگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی خه‌ڵكی سڤیل له رۆژئاوای مووسڵ و سووریا به‌هۆی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه به‌رده‌وامه و گوتی: "ئه‌وه‌ی لێی دڵنیاین ئه‌وه‌یه كه له مووسڵ هێرشمان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام دڵنیانین كام هێرشانه زیانی گیانیی لە ریزەکانی خەڵکی سڤیلی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".