Hemın Othman Mohammed
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2016
حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگەیاند له‌نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و ئەو گرووپانەی له سووریا به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه، سه‌قامگیریی هه‌یه و به ئه‌رێنی پێشوازیی له‌وه دۆخە ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنست له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، باسی دواین پێشهاته‌كانی باكووری سووریای كرد.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، كه له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تیی له هێزه‌كانی توركیا و هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانییه‌وه دژ به هەڕەشەکانی تیرۆر له ناوچه‌ی جه‌رابلوسی سنووریی نێوان سووریا - توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جۆش ئێرنست گوتی: " حكوومه‌تی ئه‌مریكا به ئه‌رێنی پێشوازیی له‌و دۆخە ئارامه ده‌كات كه به‌درێژایی شه‌و له‌نێوان سوپای توركیا و گرووپه‌كانی دیكه‌دا له سووریا كه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه، هاتووەته ئاراوه".
ئێرنست باسی له‌وه‌كرد ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاندانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژ به داعش ده‌جه‌نگن تا دوژمنایه‌تیی زیاتر له‌نێوانیاندا روونه‌دات و قوربانیی نه‌درێت، گوتیشی: "كاری له پێشینه‌مان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ماوه‌ی 12-18 کاتژمێری رابردوودا له باكووری سووریا، هیچ پێكدادانێك له‌نێوان هێزه‌كانی بەشدار لە ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و گرووپه كوردییه‌كان رووینه‌داوه و به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له‌و ئارامییه ده‌كه‌ن.
كیربی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو پێكدادانی نێوان ئه‌و گرووپانه‌ی توركیا پشتیوانی‌یان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا هیچ سوودێك به جه‌نگی دژ به داعش ناگه‌یه‌نێت.
هاوكات ئاماژه‌ی به لێدوانی ئه‌مڕۆی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا جۆزێف ڤۆتڵ كرد و رایگەیاند: " له راستییدا هێزه كوردییه‌كان گەڕانەوە رۆژھەڵاتی فورات. هیچ شتێك ناڵێم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی توركیا چی ده‌كات. توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كه دانابوو بینیمان چیكرد بۆپاراستنی ئه‌و به‌شه‌ی سنوور. ئه‌وه‌یش زۆر بنیاتنهربوو".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ''ئایا گرووپه كوردییه‌كان به ته‌واوه‌تی چوونه‌ته رۆژھەڵاتی فورات؟'' كیربی لێدوانه‌كه‌ی ڤۆتڵی وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: " به‌شێكی زۆری كورده‌كان، كه به‌شێكن له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له ئێستادا له خۆرهه‌ڵاتی فوراتن. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌ئێمه‌یان دابوو بردیانهسهر".
هاوكات له وه‌ڵامی پرسیارێكدا بەوەی ''ئایا ئاگربه‌ست له‌نێوان توركیا و یه‌په‌گه‌دا كراوه؟'' جۆن كیربی گوتی: "له‌و پێگه‌یه‌دا نیم وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌مه‌وه، به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له ئارامی چه‌ند سه‌عاتی رابردوو كردووه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ''ئایا نێوه‌ندگیریان كردووه یان نا؟'' كیربی گوتی: "نه‌خێر، ئه‌مریكا هیچ رۆڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بینیوه".