Ramal Mahmood
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد کە لە مانگی ئاداری ٢٠١١ەوە تاوەکو مانگی ئابی ٢٠١٦، ٧٤ هەزار و ٦٠٧ کەس بێسەروشوێن کراون.
تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی بێسەروشوێنکراوانەوە ئاشکرای کرد لە مانگی ئاداری ٢٠١١ەوە تاوەکو مانگی ئابی ٢٠١٦، ٧٤ هەزار و ٦٠٧ کەس لە سووریا بێسەروشوێن کراون. ئاماژەی بەوەیشکردووە کە لەلایەن هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە ٧١ هەزار و ٥٣٣ کەس رفێنراون و بێسەروشوێن کراون، کە ٧١ هەزار و ٣١٩ کەسیان جەنگاوەری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریان، لەکۆی ٦٤ هەزار هاووڵاتی مەدەنیش، چوار هەزار و ١٠٩ کەسیان منداڵن و دوو هەزار و ٣٦٦ کەسی دیکەشیان ژنن.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا هاتووە، رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەزار و٤٧٩ کەسی بێسەروشوێن کردووە کە ١١٨ کەسیان منداڵ و ٨٧ کەسی دیکەشیان ژنن. بەرەی فەتحی شامیش ٨٩٢ کەسی بێسەروشوێن کردووە کە ٤١یان منداڵ و ٣ی دیکەشیان ژنن. بەلانیکەمەوە ٣٩٧ کەس لە لایەن پەیەدەوە و بێسەروشوێن کراون کە ٦١یان منداڵ و ١١ی دیکەشیان ژنن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "٣٠٦ کەس کە لەنێویاندا ٢٩یان منداڵ و ١٤یان ژنن لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە بە بێسەروشوێن کراون، چەندین جاریش دەستبەسەرکراوان و لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەربە رژێمی بەشار ئەسەد و داعشەوە داوایان لێکراوە بچنە ریزەکانیانەوە".
راپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە سەدەی ٢١دا رژێمی سووریا بەخراپترین شێوە بەراورد بە رژێمەکانی دیکە جێبەجێکردنی سیاسەتی بەزۆر بێسەروشوێن کردنی دژی خەڵکی گرتووەتەبەر. بەپێویستیشی زانیوە بەرپرسارێتیی بێسەروشوێن کردنی خەڵکی لە سووریا بخرێتە ئەستۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
راپۆرتەکە داوای لە لیژنەی سەربەخۆی بەدواداچوونی راستییەکان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، رووبکەنە ئەو ناوچانەی سووریا کە دەنگۆی ئەوە هەیە رژێمی بەشار ئەسەد فشاری خستووەتە سەر خەڵک، مافەکانی مرۆڤی پێشێل کردووە، خەڵکیان تێدا دەستگیرکراوە و لەو ناوچانە لێکۆڵینەوە ئەنجامبدەن.