جيهان

رووسیا ٣٤ دیپلۆماتکاری فەڕەنسی وەک "کەسانی نەویستراو" راگەیاند

Ali Cura  | 18.05.2022 - نوێکردنەوە : 19.05.2022
رووسیا ٣٤ دیپلۆماتکاری فەڕەنسی وەک "کەسانی نەویستراو" راگەیاند

مۆسکۆ – AA

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ٣٤ دیپلۆماتکاری فەڕەنسی وەک "کەسانی نەویستراو" راگەیاند.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ باڵیۆزی فەڕەنسا له‌ مۆسكۆ، پییەر لێڤی بانگهێشتی بارەگای وه‌زاره‌ت كراوه‌ و بەتوندی ئیدانەی ئەوە کراوە کە فەڕەنسا ٤١ دیپلۆماتکاری رووسیای بە بڕیارێکی ناحەقانە و دنەدەرانە وەک "کەسانی نەویستراو" راگەیەندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم هەنگاوە زیانی زۆر بە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و فەڕەنسا دەگەیەنێت و تیایدا هاتووە "وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەنگاوەی رووسیا،، ٣٤ کارمەند کە لە دامەزراوە دیپلۆماتییەکانی فەڕەنسا لە رووسیا کار دەکەن وەک 'کەسانی نەویستراو' راگەیەندراون. لە رێککەوتی پێدانی یاداشتی پەیوەندیدار بەو کەسانە بە باڵیۆزی فەڕەنسا له‌ مۆسكۆ، پێویستە ئەو کەسانە لە ماوەی دوو هەفتەدا رووسیا جێ بهێڵن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın