Emre Gürkan Abay
15 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
مۆسکۆ- AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا لە بارەی گەڕانەوەی بەشێکی یەکە سەربازییەکانی سەربە سوپای رووسیا بۆ بنکە هەمیشەییەکانیان رایگەیاند "١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، وەک رۆژی شکستی پڕوپاگەندەکانی رۆژئاوا لە بارەی جەنگەوە، دەچێتە مێژووەوە".
ماریا زاخارۆڤا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەشێکی ئەو یەکە سەربازییانەی لە میانی مانۆڕەکاندا، ئەرکیان هەبووە دەستیان بە گەڕانەوە بۆ بنکەکانیان کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەم پێشهاتە وەڵامێکە بۆ پڕوپاگەندەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و گوتی: "١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، وەک رۆژی شکستی پڕوپاگەندەکانی رۆژئاوا لە بارەی جەنگەوە، دەچێتە مێژووەوە. بەبێ ئەوەی یەک گولـلە بتەقێندرێت، شەرمەزار و سەرشۆڕ بوون".