رووسیا: ''لەسەدا ٩٩ی کارەکانی رادەستکردنی S-400 تەواوبووە"
سەرۆکی کۆمپانیای Rosoboronexport، ئالێکساندەر میخیەڤ رایگەیاند کە ئەوان بۆ رادەستکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 بە تورکیا لەسەدا ٩٩ی کارەکانیان تەواوکردووە و ئامادەن.
Moskova
مۆسکۆ-AA
سەرۆکی کۆمپانیای Rosoboronexportی تایبەت بە پیشەسازی بەرگریی رووسیا، ئالێکساندەر میخیەڤ رایگەیاند کە ئەوان بۆ رادەستکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 بە تورکیا لەسەدا ٩٩ی کارەکانیان تەواوکردووە و ئامادەن و ئاشکراسی کرد کە لە مانگی تەمووزدا دەست دەکەن بە رادەستکردنی سیستەمەکە بەتورکیا و گوتی: ''ئێستا ئەوبەشەی پەیوەندی بە لۆجیستییەوە هەیە تەواوی دەکەین".
میخیەڤلە مۆسکۆی پایتەخت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و ئاشکرایکرد کە ئەمساڵ لەبارەی خەرجیی هەناردەی چەکەوە سەرلەنوێ چاوخشاندنەوە دەکەن.
میخیەڤ ئاماژەی بەوەدا کە پێدانی پارەکان بە دراوی نیشتمانی ئەنجام دەدرێت و گوتی: ''بەکارهێنانی دۆلار و سیستەمی پارەدانی SWIFT لابراون و دەستمانکردووە بە بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی. هەر بۆیە ئەنجامدانی بەڵێننامەکان کەمێک دابەزیوون. ئەمساڵ چاوەڕێی ١٣ ملیار دۆلار داهات دەکەین".
ئالێکساندەر میخیەڤ رایگەیاند کە ئەوان بۆ رادەستکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی S-400 بە تورکیا لەسەدا ٩٩ی کارەکانیان تەواو کردووە و ئامادەن و ئاشکراشیکرد کە لە مانگی تەمووزدا دەست دەکەن بە رادەستکردنی سیستەمەکە بە تورکیا و گوتی: ''ئێستا ئەوبەشەی پەیوەندی بە لۆجیستییەوە هەیە تەواوی دەکەین".