Sangar Hamad Azeez
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی جموجۆڵە سەرەکییەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای رووسیا سێگێی رودسکۆی رایگەیاند: "دوای پاککردنەوەی کەمپی یەرمووک لە داعش، شاری دیمەشق بە تەواوەتی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی رژێمەکەی ئەسەد''.
رودسکۆی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرد.
سێرگێی رودسکۆی تیشکی خستە ئەوەی کە کەمپی یەرموک دوایین قەڵای داعش بوو، گوتیشی: "دوای پاککردنەوەی داعش لە کەمپەکە شاری دیمەشق بە تەواوەتی کەوتە ژێر کۆنترۆڵی رژێمەکەی ئەسەد".
رودسکۆی باسی لە ئاگربەستی سووریا کرد لەژێر رۆشنایی وڵاتانی گەرەنتیکەر رووسیا، تورکیا و ئێران و گوتیشی: "رووسیا ١٠، تورکیا ١٢ و ئێران ٧ خاڵی چاودێری لەناوچەکە دامەزراندووە و بەردەوام ئەو خاڵەنە لە پەیوەندی دان بۆ پێشگرتن لە هەر بەریەککەوتنێک".