Sangar Hamad Azeez,Fahrettin İbrahim,Abdullah Shukur
23 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2018
واشنتۆن - AA
دەنگۆی دانانی "سیخوڕ" لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدرالی ئەمریکی (FBI) لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠١٦، جارێکی دیکە نوێ دەبێتەوە.
ترەمپ بەر لە رۆیشتنی بۆ ویلایەتی نیویۆڕک، لە باخچەی کۆشکی سپی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووساندا و جارێکی دیکە باسی لە دەنگۆی بوونی سیخوڕ کردەوە.
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە دەنگۆی دانانی "سیخور" لە نووسینگەی لێکۆلینەوەی فیدرالی ئەمریکی (FBI) لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ زۆر بە جددی وەرگرتووە و گوتیشی: "هیوادارم ئەم شتانە راست نەبوبن. بەڵام ئەگەر واشبێت ئەوا هاوشێوەی ئەو ریسواییە لە مێژووی وڵاتەکەمان نەبووە. هیوادارم راست نەبێت بەڵام بەراستیش دەچێت".
بەرپرسی هەواڵگری نیشتمانی ئەو کاتە جەیمس کلاپەر لە لێدوانێکی بۆ میدیاکاران گوتی: "ئێمە تەنیا لەسەر ئەوە کارمان دەکرد کە رووسییەکان لە هەڵبژاردنەکان چیان ئەنجامداوە دەرهەق بە وڵاتەکەمان".
"به لادانی كۆمی گه‌وره‌ترین خزمه‌تم كرد"
تره‌مپ باسی له سه‌رۆكی پێشووی FBI جێمس كۆمی كرد و گوتی: ''كۆمی كێشه‌ی زۆری هه‌بوو. درۆی بێ‌ژماری ده‌كرد. ئه‌وه‌ی من كردم خزمه‌ت بووه به وڵاته‌كه‌مان. به ده‌ركردنی كۆمی خزمه‌تێكی زۆرم به وڵات كرد. زۆر كه‌س ئه‌وه ده‌زانێ. ئه‌گه‌ر بچن پرسیار له كارمه‌ندانی FBI بكه‌ن ئه‌وه زۆربه‌یان ئه‌وه ده‌زانن.
تره‌مپ له تویتێكی دیكه‌شدا باسی له ''ده‌وڵه‌تی سێبه‌ر'' كرد و رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه راست بێ ئه‌وه ریسواییه‌كی گه‌وره‌یه له مێژووی سیاسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا''.