Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی مه‌رجه‌كانی وڵاتەکەی بۆ به‌رده‌وامیدان به رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک كه ئه‌مریكا لێی كشاوه‌ته‌وه، بڵاوكرده‌وه.
له میانی پێشوازیكردنی له رابه‌رانی سه‌ربازیی و سیاسیی وڵاته‌كه‌ی له تارانی پایته‌خت، خامنه‌یی باسی له بابه‌تی رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک و ئه‌و روونكردنه‌وانه كرد كه له حكوومه‌تی ئه‌مریكاوه دژ به ئێران بڵاوده‌كرێنه‌وه.
عەلی خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا دوژمنایه‌تی قوڵی دژ به ئێران هه‌یه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و هێرشانه‌ی له شۆڕشه‌وه تا ئێستا دژ به رژێم ئه‌نجامیداوه به شكست گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت ئه‌ركه‌كانیان به شیاوی به‌ڕێوه‌به‌رن ئه‌وا هێرشه‌كانی ئێستای واشنتۆن به شكست ده‌گات.
عه‌لی خامنه‌یی باسی له‌و لێدوانانه كرد كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا دوای كشانه‌وه‌ی له رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک به هه‌ڵگرتنی هه‌نگاو دژ به ئێران گۆڕینی رژێمی كردووه‌ته ئامانج و گوتی: "ئه‌وه شتێكی نوێ نییه. له شۆڕشه‌وه تا ئێستا هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ی دایاناوه ئامانج لێی رووخانی رژێم بوو، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌وانه‌دا وه‌ك پشیله به‌ناوبانگه‌كه‌ی چیرۆكی تۆم و جێری شكستیان هێناوه".
رابه‌ری ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی تیشکی خستەسەر ئەوەی نەک تەنها لە سەردەمی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپدا بەڵکو لە سەردەمی سەرۆکەکانی پێشووشدا هیچ کاتێک ئەو وڵاتە پابەند نەبووە بە بەڵێنەکانی و گوتی: "ئێران ناتوانێت لەگەڵ وڵاتێک‌دا کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەبێت کە بە ئاسانی رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی پێشێل بکات".
ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی باسی لەوەکرد لە دۆناڵد ترەمپیش هەمان چارەنووسی هاوشێوەی هەریەک لە سەرۆکەکانی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج بوش و رۆناڵد ریگن دەبێت و لە مێژوودا وندەبێت.
رابەری باڵای شۆڕشی ئێران هەریەک لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا کە رێککەوتنەکەیان واژووکردووە، بەوە تۆمەتبارکرد کە ''لە بابەتە هەستیارەکاندا لەگەڵ ئەمریکادا پێکەوە و بەهاوبەشیی هەنگاو دەهاوێژن".
عەلی خامنەیی سەبارەت بە مەرجەکانی ئێران بۆ درێژەدان بە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپادا گوتی:
"لێنەکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەرنامەی مووشەکی بالیستیی ئەو وڵاتە، دەرکردنی بڕیارێکی نوێ دژی ئەمریکا کە بە کشانەوە لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی پێشێلکردووە، دژایەتییکردنی هەر جۆرە گەمارۆیەک کە ئەمریکا بەسەر ئێران‌دا دەیسەپێنێت، گرەنتیدان سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە لایەن ئێران و پەیوەندیی بانکەکانی ئەورووپا بەو وڵاتەوە".
خامنەیی ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر بێت و ئەورووپا ئەم مەرجانە فەراهەم نەکات ئەوا ئێران مافی دووبارە دەستکردنەوە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی لای خۆی بە شاراوەیی دەهێڵێتەوە.